به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا ڕۆژی ھەینی گردبوونەوەی بەربڵاوی خەڵکی بە خۆیەوە بینی بۆ دژایەتی لەگەڵ داگیرکارییی تورکیا لە خاکی سووریاو ئیدانەکردنی ھێرشی دڕندانە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان.
تورکیا لەم دواییەدا بڕیاری داوە ئۆپرسیۆنێکی تازە لە باکووری سووریا دەست پێ بکات و لە ناوچەی تەل ڕەفعەت چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ «یە پە گە» بداتە بەر پەلامار، لەم ڕووەوە سوپای سووریاش ھیەر لە ڕۆژی سە شەممەوە گەڕەستەو تفاقی سەربازیی زیاتری بەرەو ناوچەی تەل ڕەفعەت لە گردوپەڕی باکووری حەڵەب گواستووەتەوە.
سەرباری ئەوەی کە گرێبەستی ئاگربڕ لە نێوان ڕووسیاو تورکیا لە مارسی ٢٠٢٠ واژۆ کرا کەچی سێ مانگ لەمەوبەر ناوچەی باکووری سووریای ھێرشی بەردەوامی تورکیا بە خۆیەوە دەبینێت.
342/